دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عیڕاق
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عیڕاق

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عیڕاق خاتوو ئیلێنا ڕۆمانسکی و شاندی یاوەری، بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکە نوێیەکانییەوە.

دکتۆر عەبادی پیرۆزبایی لە ڕۆمانسکی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکانییەوە، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکەیدا و لە پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان عیڕاق و ویلایەتە یەکگرتووەکان بەشێوەیەک خزمەت بە گەلانی هەردوو وڵات بگەیەنێت.

و لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابووری عیڕاق و ناوچەکە کرا بەهۆی فشاری ئەو قەیرانە جۆراوجۆرانەی کە لە جیهاندا دەگوزەرێن و کاریگەرییان بەسەر هەموواندا.