شاندێک لە هاوپەیمانیی نەسڕ، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی باڵیۆزخانەی فەڵەستینی کرد لە بەغدا، و چاویکەوت بە باڵیۆزەکەی بەڕێز ئەحمەد عەقل.
و شاندەکە سەرەخۆشی حەیدەر عەبادی پێی گەیاندن بەبۆنەی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس شیری ئەبو عەقلە بە فیشەکی ئیسرائیل، و پشتیوانی خۆی بۆ گەلی فەڵەستینی نیشاندا بەرامبەر بە تاوانەکانی کەیانی زایۆنی.
لەلای خۆیشییەوە باڵیۆزی فەڵەستینی ستایشی ڕۆڵی دکتۆر عەبادی کرد لە ئازادکردنی خاک لە چەتەکانی داعشی تیرۆریست، و عیڕاق توانی جەنگێکی سەختی بەرپاکرد دژ بە ڕێکخراوێکی تەکفیریی نێودەوڵەتی.
و جەنابی باڵیۆز سوپاس و سڵاوی خۆی پێشکەش بە دکتۆر عەبادی کرد، و جەختیکردەوە لەسەر چڕکردنەوەی ئەم چاوپێکەوتنانە لە ڕۆژانی داهاتوودا و ئەکتیڤکردنی هەماهەنگی لە بواری بەستنی کۆڕ و سیمینار بۆ بەیادهێنانەوەی گرنگی دۆزی فەڵەستینی.