دکتۆر عەبادی پێشوازیی دەکات لە کۆمەڵێک سەرۆک هۆزی خێڵەکانی پارێزگای واست
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازیی دەکات لە کۆمەڵێک سەرۆک هۆزی خێڵەکانی پارێزگای واست

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک سەرۆک هۆزی خێڵەکانی پارێزگای واست.

دکتۆر عەبادی بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد، و گوزارشتی کرد لە پێزانین زۆری بۆیان بەهۆی ئەو قوربانیدانەی کە بۆ عیڕاق داویانە و بەتایبەتی لەو کاتەی کە داعشی تیرۆریست یەک لەسەر سێی عیڕاقی داگیرکرد، لەو کاتەدا پشتیوانێکی گەورەی هێزە قارەمانەکانمان بوون، بێجگە لە هەڵوێستە نیشتیمانییە پێشووترەکانیان.

هەرەوەها دکتۆر عەبادی ئامەژەشی کرد بەوەی کە پارێزگای واست ئازیزە لە دڵماندا، و دانیشتووانەکەی شایەنی هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکن و دەبێت پێویستی و داخواخزییەکانیان بۆ جێبەجێ بکەین، و دەبێت هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکار لە قۆناغە داهاتووەکەدا ئەرکەکانیان و ئەو پڕۆژانە دامەزرێنن کە خزمەت بە پارێزگاکە دەگەیەنێت.

و شاندەکە دۆخی پارێزگاکە و ئەو کەموکوڕییانەی کە بە دەستییەوە دەناڵێت خستەڕوو، هەروەها پێویستییەکانی پارێزگاکە بە بنیاتنانەوە و بەدەنگەوەهاتنی داخوازییەکانی دانیشتووانەکەی لە هەموو ڕوویەکەوە.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی کە پارێزگای واست و کۆی پارێزگاکانی عیڕاق پێویستیان بە شۆڕشێکی بنیاتنانەوەیە لەڕووی هەموو سێکتەرە خزمەتگوزاریی و تەندرووستی و بیناسازییەکانەوە، و پێویستە هانی وەبەرهێنان بدرێت و هەلی کار بەدەست  بخرێت، و ئەمەش وا پێویست دەکات کە هەمووان کار بکەن لە پێناو تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان کە دەرەنجامەکەی بۆ سەقامگیریی.