دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازیکرد لە شاندی هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکاییەتی بەڕێز موسەنا سامەڕائی، و لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکان کرا، و پرسی شایستە دەستووریەکان و گرنگی بەردەوامبوون لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی چونکە کاریگەریان هەیە لەسەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە.
لە سەرەتای دیدارەکەدا بەڕێزیان بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد، و جەختیکردەوە لەسەر گرنگی هەوڵدانی هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە سیاسییەکانی ئێستا، و گەیشتن بە ڕێگەچارەکانی پێکهێنانی حکومەتێک کە لە توانیادا بێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات بە باشترین شێوە، و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو ئاڵنگارییە گەورانەی کە ڕووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە، و دابینکردنی ویست و داواکانی گەلەکەمان.
و جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگە بونیادنەرەکان بەمەبەستی نزیکردنەوەی ڕاوبۆچوونەکان، و لەبەرچاوگرتنی دۆخی وڵاتەکە و ئەو قەیرانانەی کە پێویستیان بەوەیە هەمووان بەردەوامبن لە شێدارکردنەوەی کەشە سیاسییەکە، و دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی پێویست بۆ گەیاندنی وڵاتەکە بە سەقامگیریی.