دکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە شاندی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە شاندی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ  دکتۆر حەیدەر عەبادی، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە شاندی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سکرتێرە گشتییەکەی بەڕێز سەلاحەدین مەحەمەد بەهائەدین.

لە دیدارەکدا تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی گۆڕەپانە سیاسییەکە کرا، و ڕێگەچارەکانی دەرچوون لە داخرانە سیاسییەکه بەمەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان چونکە دواخستنیان کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر کۆی دۆخی وڵاتەکە و خواستەکانی گەلەکەی.

و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوون و چڕکردنەوەی دیالۆگەکان لەنێوان کۆی فراکسیۆنە سیاسییەکاندا بەمەبەستی گەیشتن بەو چارەسەرانەی کە کۆتایی بەم ناکۆکییانەی ئێستا دێنن، و دەبێتە هۆی پێکهێنانی حکومەتێک کە لە توانایدا بێت وڵاتەکە ببوژێنێتەوە و بیگەیەنێتە ڕۆخی سەلامەتی.

و دکتۆر عەبادی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و ئەوەشی ڕوونکردەوە کە دیالۆگ و دەستپێشخەرییە سیاسییەکان دەبێت بەردەوام بن و کۆڵنەدرێت بەرامبەر بە ناکۆکییەکان، چونکە گەلەکەمان چاوەڕوانی درووستکردنی حکومەتە لە فراکسیۆنە سیاسییەکان حکومەتێک کە لە توانایدا بێت خواستەکانیان بەدی بێنێت و ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکان ببێتەوە و داواکانی وڵاتەکە جێبەجێ بکات.