چۆن عیڕاق داعشی بەزاند ..  بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی دکتۆر حەیدەر عەبادی:  سەرکەوتنی مەحاڵ
سەرۆکاییەتی نەسڕ

چۆن عیڕاق داعشی بەزاند .. بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی دکتۆر حەیدەر عەبادی: سەرکەوتنی مەحاڵ

بڵاوکردنەوەی کتێبی "سەرکەوتنی مەحاڵ: چۆن عیڕاق داعشی بەزاند" تایبەت بە دکتۆر حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەو کات. کتێبەکە باسی هەواڵەکانی ئەو قۆناغە سەختەی وڵات دەکات لە پێگەی ڕابەرایەتییەوە پاش کۆنترۆڵکردنی چارەگێکی خاکی عیڕاق لەلایەن داعشی تیرۆریستەوە، پاشان لایەنی پڕشنگداری چیرۆکەکە دەخاتەڕوو سەبارەت بە چۆنێتی بەزاندنی تیرۆر لەلایەن عیڕاقییەکانەوە.

کتێبەکە بە زمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە لەلایەن

hikma.co.uk

و بە زمانی ئینگلیزیش لەلایەن

bitebackpublishing.com

 

دکتۆر عەبادی لە پێشەکی کتێبەکەیدا دەڵێت: " ئەم کتێبە بەرهەمی خەونێکی جیاوازە، خەونێک کە بۆ داهاتووی وڵاتەکەم هەڵمگرتووە، باسی چیرۆکی جۆنێتی سەرکەوتنی عیڕاق دەکەم بەسەر سەختترین وەرزەکانی نێو مێژووی نوێی خۆیدا، وەرزێک کە ئەگەر بهاتایەو بەشێوەیەکی تر ڕێچکەی گرتبا، ڕەنگە ببوایە بە سەرەتای چاخێکی تاریکتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهانی بەرین.. چیرۆکی وڵاتێک کە لەسەر خەرەندی داڕمان بوو، گەلێک کە تا دوا سنوور ئەزموونی توندوتیژیی و ئازار و بێ‌ئومێدی کرد. چیرۆکی چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی عیڕاق و عێڕاقییەکان، ڕووبەڕوو، لەگەڵ هێزێکی وەحشی و پووچگەرا کە تەواوی جیهان لێی دەترسا، چۆن ڕووبەڕووی بوینەوە؟، سەرباری هەموو ئەو شتانەی کە پەرتی کردبووین، هەروەها سەرباری هەموو پێشبینییە ڕەشبینەکانی چاودێران، ئێمە سەرکەوتین".

کتێبەکە لە سێ بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم دوو وەرز لە خۆ دەگرێت و دەتوانین وەکو دەستپێکی ناوەڕۆکی کتێبەکە هەژماری بکەین، تێیاندا عەبادی مێژووی عیڕاق دەهێنێتەوە یاد کە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا فای بەسەریاندا کردۆتەوە، و کۆمەڵێک ڕووداوی سەرنجڕاکێشی ئەزموونی تایبەت بە خۆی دەخاتەڕوو لەمەڕ "ئاشتی و توندوتیژیی" بە درێژایی پێنج دەیە؟و کاریگەریا لەسەر واقیعی سەردەمەکانی دواتر. و بەردەوام دەبێت لە خستنەڕووی ئەو ڕووداوانە بۆ پەیوەستکردنی بە وەرزەکانی تری کتێبەکەوە وەکو بناغەیەک.

بەشی دووەمی کتێبەکەش پێکهاتووە لە پێنج وەرز، کە دڵی کتێبەکەیە و ناوەڕۆکی ناونیشانەکەیەتی.

خوێنەر تێیاندا بەر بە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەکەوێت  کە ڕەنگە بە خەیاڵی زۆربەی چاودێرانی جەنگەکەدا نەهاتبێت، تێیاندا بڕیار و ململانێ و هەڵوێستگەلێک خراوەتڕوو کە تێبینی ناکرێن؛ چونکە کەوتوونەتە ژێر دار و پەردووی بینا ڕوخاوەکاندا یان نابیسترین بەهۆی دەنگی تەقەی چەکەکانەوە و بەهۆی هەندێک لەو میدیایانەی کە گریمانە و کەمتەرخەمیان نواند بەرامبەر بە گەڕان بە دوای حەقیقەتدا.

فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان پێداگرانە دەستگرتوو بوو بە هێنانەکای گۆڕانێک لە هەر بەشێکی جەنگەکاندا، بەبێ گوێدان بەوەی هەڵوێستەکە چەن گەورەیە یان بچووک، و بەردەوام بوو لەسەر ئەوەی هەموو وردەکارییەک لە هەر گۆشەیەکەوە بێت، بەڕوونی بۆی دیار و ئاشکرا بێت، بەمەبەستی گرتنەبەری بڕیاری درووست لە بارەیانەوە.

و بەشی سێیەمی کتێبەکە دوو وەرز لەخۆ دەگرێت، تێیدا عەبادی هۆشداریدا لەوەی کە بەزاندنی تیرۆر پرسی سەرکەوتن کۆتایی پێ ناهێنێت. بەمەش نووسەر بەشێوەیەکی ئاسان و ژیرانە گەڕاندینیەوە بۆ خستنەڕووی چۆنێتی لەیەکچوونی ڕووداوەکانی مێژوو وەکو چۆن چارەنووسەکانی مرۆڤاییەتی لە بەرامبەر ئاڵنگارییەکانی ئەمڕۆ و لە هەموو کات و شوێنێکدا لەیەکتری دەچن.

بەشی سێیەمی کتێبەکە وریای ئەوە بوو کە دەبێت مومارەسەی بەرپرسیارێتییەکان بکرێت بەمەبەستی دەستنیشانکردنی هەموو گرفتێک بەجیا، بەبێ ئەوەی ڕێگە بدرێت لێکدژیی ئیرادەکان، و جیاوازی ڕاکان، و فشاری کات کاریگەری بخاتە سەر وەرگرتنی هەڵوێستی گونجاو، و هەڵوێستەکە گوزارشتی لە پێویستییەکی ڕاستەقینە دەکرد نەک پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تاکەکەسێک یان لایەنێکی دیاریکراو.

 

دەتوانن بینەری ئاهەنگی واژۆکردنی کتێبەکە بن لەڕێگەی ئەم لینکەی لای خوارەوە:

https://www.facebook.com/100044372951716/posts/pfbid0fzgiZqe7gK1xUxXsC8ZAskMxjJaAWxNEKHZRwQaMbERWnNqATbkyqrTqSxwxdiTLl/?d=n