دکتۆر عەبادی سەردانی ئایەتوڵای باڵا سەید مەحەمەد تەقی مەدرەسی دەکات لە کەربەلای پیرۆز
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی سەردانی ئایەتوڵای باڵا سەید مەحەمەد تەقی مەدرەسی دەکات لە کەربەلای پیرۆز

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەردانی مەرجەعی ئاینی ئایەتوڵای باڵا سەید مەحەمەد تەقی مەدرەسی دەکات لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز.

و لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ڕێگەچارەکانی دەرچوون بەرەو فەزایەکی نیشتیمانیی فراوان کرا کە بناغەکەی خزمەتکردنی کۆمەڵگا بێت.

هەروەها لە دانیشتنەکەدا هۆشداری درا بۆ گرنگی ئاوڕدانەوە لە بەرژەوەندیی گشتی و پەروەردەکردنی کەسەکان - بە تایبەتی لاوان- سەبارەت بە بیرکردنەوە لە ژیان و بەرژەوەندییەکان لەسەر بنەمای بەشداریکردن و ڕاوێژکردن لەمەڕ بەرپاکردنی بڕیارە پراکتیکی و ژیانییەکاندا.

لەلای خۆیشییەوە بەڕێز مەدرەسی مەرجەع گوزارشتیکرد لە شانازیکردنی خۆی بە دکتۆر حەیدەر عەبادییەوە، و لە درێژەی خستەنەڕووی دیدگای سەماحەتیانەوە پەیوەست بە گۆڕینی واقیع، وتی: دەبێت کێشەکانی خەڵک لەڕێگەی پلاندانانی پسپۆڕانەوە چارەسەر بکرێن بەپێ توێژینەوەی زانستیانەی پتەو و ئەمەش لەڕێگەی پەنابردن بۆ ئەکادیمیست و کەسانی پسۆڕەوە.