سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە، سەردانی پارێزگای کەربەلای پیرۆزی کرد بەمەبەستی دیداری چەند کەسایەتییەکی دیار.
دەستپێکی سەردانییەکەی دکتۆر عەبادی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا بوو، و پێشوازی لێکرا لەلایەن بەڕێز پارێزگاری شارەکە نەسیف جاسم خەتابی و چەند کەسایەتییەکەوە دیارترینیان بەڕێزان بەڕێوەبەری پۆلیسی کەربەلا و سەرۆکی زانکۆی کەربەلا و نەقیبی پزیشکان و نەقیبی ئەکادیمستەکان بوو.
دکتۆر عەبادی ئاماژەیکرد بۆ گرنگی ژێرخانی شارەکە چونکە ناوەندی ملیۆنەها سەردانیکەرە، و گشتاندنی ئەو ئەزموونە سەرکەوتووانەی کە تێیدا ڕوو دەدەن بەسەر پارێزگاکانی تری عیڕاقدا.
لەلای خۆیەوە خەتابی چەند نموونەیەکی پۆزەتیڤی شارەکەی خستەڕوو وەکو پەیوەندییە درووستەکان نێوان بەرپرسان و فەرمانبەران لەلایەکەوە و لەگەڵ هاوڵاتیانیش لەلایەکی تر، ئەمانە و بێجگە لە سەرکەوتنەکان لەڕووی تەندرووستی و خزمەتگوزاری و کشتوکاڵییەوە، لەم ڕووەشەوە ئاماژەی بە دکتۆر عەبادی کرد وەکو پێشەنگێک لە کارکردن و ڕابەرایەتی کردندا.
ئامادەبووان کابینەکەی دکتۆر عەبادییان وەیاد هێنایەوە چۆن چۆنی جەنگی هەڵگێڕایەوە بۆ سەرکەوتن و وڵاتی پاراست لە داڕمانی ئابووری و یەکپارچەیی وڵاتی پاراست و ڕێگریکرد لە جەنگی تایفیی.