دکتۆر عەبادی پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا بەڕێز ئیرج مەسجدی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی لە عیڕاق.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی ئێستای ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییە هەمەلایەنەکان، ئەمانە و بێجگە لە خستنەبەرباسی گرنگی دەرچوون لە دۆخی داخرانە سیاسییەکە بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە توانایدا بێت ڕووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان ببێتەوە کە وڵاتەکە دەرگیریان بووە و دابینکردنی پێویستی و داخوازییەکانی هاوڵاتیان.