سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ دووشەممە، سەردانی دەزگای ماڵی عیڕاقی بۆ داهێنان کرد.
و بە داواتنامەی هیشام ئەلزەهەبی دامەزرێنەری دەزگاکە عەبادی بەشداری خوانێکی بەربانگی کرد، کە دەزگاکە نەک هەر تایبەتە بە دابینکردنی شەڵتەر و پەناگە بۆ بێ سەرپەرشتان بەڵکو پەروەردە و فێرکاریی و ڕاهێنانیشیان بۆ دەکات.
و دکتۆر عەبادی بەنێو بینا نوێکەی دەزگاکەدا گەڕا کە ئەمڕۆ بۆنەی کردنەوەی بوو، و بۆ یەکەمجار بێ سەرپەرشتان تێیدا دەمێننەوە.
و دکتۆر عەبادی گوزارشتی کرد لە پێویستی پشتیوانیکردنی پڕۆژەی هاوشێوە کە گرنگی دەدات بە بنیاتنانی کۆمەڵگا و پێگەیاندنی ڕۆڵەکانی وەکو هاوڵاتی چاکەخواز و خزمەت بە کۆمەڵگاکەیان بگەیەنن.
لەلای خۆیشییەوە ئەلزەهەبی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ دکتۆر عەبادی لە پای هەوڵەکانی بۆ دەستکەوتنی پارچەیەکی زەووی بۆ درووستکردنی دەزگاکە، و بۆ داخوازییەکانیشی بۆ گشتاندنی ئەزموونەکەی ماڵی عیڕاقی لەنێو هەموو پارێزگاکانی عیڕاقدا.