دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم و تاوتوێی چارەسەرەکان بۆ داخرانە سیاسییەکە دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم و تاوتوێی چارەسەرەکان بۆ داخرانە سیاسییەکە دەکەن

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی کرد لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونەکان کرا لەمەڕ دۆخە سیاسییەکە، و دۆخی ئەو داخرانە سیاسییەی کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە پاش هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە کە لە تشرینی یەکەمی پارساڵ بەڕێوەچووە، و گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ بەرەوپێشچوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان.

و جەختیشکرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی دیالۆگەکانی نێوان فراکسیۆنە سیاسییەکان لە چوارچێوەی ئەو پرسانەی کە خزمەت بە وڵاتەکە دەگەیەنن، و چالاکردنی ڕۆڵی هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان، و قۆناغە داهاتووەکە ببێت بە قۆناغی بنیاتنان و نۆژەنکردنەوەی دەوڵەتی دامودەزگایی کە داخوازیی هاوڵاتیانە.