سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیی کرد لە شاندی بەرەی تورکمانی بە سەرۆکاییەتی حەسەن تۆران.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی سیاسی و وتووێژەکانی پێکهێنانی حکومەت کرا، و گرنگی دەرچوون لەم دۆخی داخرانە سیاسییە و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو کردنی قۆناغە داهاتووەکە بە قۆناغی بنیادنان و نۆژەنکردنەوە.
و جەختیشکرایەوە لەسەر ئەوەی ئەو ئاڵنگارییە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە و لێکەوتەکانی قەیرانە جیهانییەکان پێویستیان بە ستراتیژ و پلانی چاکسازیی هەیە کە هۆکار ببێت بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکە و کاریگەرنەبوونی هاوڵاتیان بە ڕێکار و لێکەوتەکانی، و ببێتە مایەی گۆڕینی ئەم ئاڵنگارییانە بۆ بنیاتنانێکی دامودەزگایی دروست.