دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵی دەکات لە بەغدا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵی دەکات لە بەغدا

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئیتاڵی لە بەغدا بەڕێز ماوریتسیۆ کریکانتی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرا لە کۆی بوارەکاندا، هەروەها تاوتوێی پێشهاتەکانی نوێیەکانی جیهان کرا و لێکەوتەکانیان لەسەر ئابووری وڵاتان، ئەمانە و بێجگە لە دۆخی وڵاتانی ناوچەکە.

هەروەها باس لە پێشهاتەکانی عیڕاق کرا لەڕووی سیاسییەوە و لێکەوتەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، و ئارەزوومەندی وڵاتانی جیهان لە سەقامگیربوونی عیڕاق لە کۆی بوارەکاندا، و گەڕانەوەی بۆ گێڕانی ڕۆڵی کاریگەڕی خۆی، و دەستکردن بە نۆژەنکردنەوەی شارەکانی.