سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، لە نووسینگەکەی خۆیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یابانی لە بەغدا کۆتارۆ سۆزۆکی.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا و ڕێگەچارەکانی بەهێزکردنیان لە هەموو ئاست و سێکتەرەکاندا، و گرنگی بەشداریکردنی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان کە خاوەنی ناوبانگێکی لە عیڕاقدا لە وەبەرهێنان و نۆژەنکردنەوە لە قۆناغە داهاتووەکەدا.
هەروها چاوپێکەوتنەکە تاوتوێکردنی دۆخی نێودەوڵەتی بەخۆیەوە بینی و لێکەوتەکانی لەسەر ئابووریی جیهان، ئەمانە و بیجگە لە تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی عیڕاق و پشتیوانییەکانی ژاپۆن بۆ سەقامگیریی و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەرامبەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.