دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی تورکی لە بەغدا و تاوتوێی کۆی دۆخی عیڕاق و ناوچەکه دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی تورکی لە بەغدا و تاوتوێی کۆی دۆخی عیڕاق و ناوچەکه دەکەن

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی تورکی لە بەغدا، عەلی ڕەزا گوینای و شاندی یاوەری.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان بەغدا و ئەنقەرە کرا لەو پرسانەی کە خزمەت بە هەردوولا دەگەیەنێت، بێجگە لە کۆی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە و جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و لێکەوتەکانی لەسەر وڵاتان لەڕووی ئابووری وئەمنییەوە.
هەروەها لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی سیاسی ئێستا عیڕاق کرا و گرنگی پێدانی وڵاتانی دراوسێ بە سەقامگیریی عیڕاق و لەوانەش تورکیا بۆ ئەوەی عیڕاق ڕۆڵی کاریگەری خۆی بگێڕێت لە ناوچەکەدا.