دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی لە شاندی هاوپەیمانیی عەزم دەکات به سەرۆکاییەتی موسەنا سامەڕائی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی لە شاندی هاوپەیمانیی عەزم دەکات به سەرۆکاییەتی موسەنا سامەڕائی

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە شاندی هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی بەڕێز موسەنا سامەڕائی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی جوڵانەوەکەی ئێستا کرا بۆ پێکهێنانی حکومەت، و گرنگی دەرچوون لە داخرانە سیاسییەکە، و بەردەوامبوون لە پێکهێنانی حکومەتێکدا کە لە توانایدا بێت ڕووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییانە ببێتەو کە وڵاتەکە دەرگیریان بووە و بەجێهێنانی داخوازییەکانی هاوڵاتیان.
هەروەها جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵە سیاسییەکان، و لەسەر ئەوەشی کە دەبێت بەرنامەی حکومەتەکەی داهاتوو ڕیفۆرمخواز بێت بۆ کۆی سێکتەرەکان و هاوئاواز بێت لەگەڵ ئەو دۆخەی کە لە ئێستادا جیهان بەخۆیەوە دەیبینێت لەسەر هەردوو ئاستی ئابووریی و ئەمنیی.