دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئەمریکی و تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئەمریکی و تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری دەکەن

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەمریکی لە بەغدا بەڕێز ماسیۆ توولر.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگیی نێوان عیڕاق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا لە کۆی بوار و سێکتەرەکاندا، و تاوتوێی کۆی ئەو دۆخە کرا کە ڕووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە، بێجگە لەو ئاستەنگە فراوانانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی عیڕاق بووەتەوە تێیاندەپەڕێنێت هەروەکو چۆن ئاڵنگاریی تیرۆری تێپەڕاند و توانی سەربکەوێت بەسەر چەتە تیرۆریستییەکانی داعشدا، و ئاماژەشی کرد کە قۆناغە داهاتووەکە پێویستی بە کارکردن و یەکخستنی هەوڵەکانە بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بە هاوڵاتیان و بەردەوامبوون لە پرۆسەی بونیادنانی دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.