دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی دەکات لە هەریەک لە باڵیۆزانی بریتانیا و ژاپۆن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی دەکات لە هەریەک لە باڵیۆزانی بریتانیا و ژاپۆن

دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، بەجیا پێشوازیکرد لە باڵیۆزانی بریتانیا و ژاپۆن.

عەبادی لەگەڵ بەڕێز پرایسۆن ریتشاردسۆن باڵیۆزی بریتانی لە عیڕاق تاوتوێی کۆی دۆخەکەیان کرد لە عیڕاق و ناوچەکەدا، و پرسی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات، و بێجگە لە تاوتوێ کردنی پێشهاتە نوێیەکانی گوڕەپانە سیاسییەکە.

هەروەها عەبادی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆنی لە بەغدا بەڕێز کۆتارۆ سۆزۆکی تاوتوێی هەموو ئەو پرسانەیان کرد کە دەتوانن پەیوەندییەکانی عیڕاق و ژاپۆن پەرەپێبدەن بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندی گەلی هەردوو وڵات بگەیەنێت.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی ئەو عیڕاقەی توانی تیرۆری داعشی ببەزێنێت، لە توانایدایە بە ئیرادەی ڕۆڵەکانی هەموو ئەو ئاڵنگارییانەشی کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بوونەتەوە  بیانبەزێنێت، عەبادی ئەوەشی ڕوونکردەوە کە قۆناغە داهاتووەکە پێویستی بە کار و پلان و ستراتیژی زیاتر هەیە لەپێناو گەڕاندنەوەی عیڕاق بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، ئەمەش لە ڕێگەی نۆژەنکردنەوە و درووستکردنی شارەکانی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزەرانییەکان.