شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکاییەتی دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ هەینی، سەردانی سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدومیان کرد بەڕێز مەحەمەد حەلبووسی و ژمارەیەک لە ئەندامانی هاوپەیمانییەکە.
و لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی کرا، و لێکەوتە و کاریگەرییەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، و هەروەها ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان کە رۆڵەکانی وڵاتەکەمان پێیدا تێدەپەڕن، و گرنگی پێشکەشکردنی ئەو شتانەی کە خزمەت بە وڵاتەکە دەگەیەنن، و تێپەڕاندنی ئەو داخرانەی کە لەڕووی سیاسییەوە هاتۆتە ئاراوە.
هەروەها تاوتوێی دانوستانەکانی ئێستا کران لەنێوان لایەنە سیاسییە جیاوازەکاندا، و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگ و نزیکردنەوەی بۆچوونەکان بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیی رۆڵەکانی گەلەکەمان مسۆگەر بکات، ئەمانە و بێجگە لە رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی تەقدوم ـدا.