دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ یەکشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک کاندیدی دەرچوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی عیڕاقی سەربەخۆ.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخەکە و جوڵانەوە سیاسییەکە کرا و هەروەها ئەو ئاڵنگارییانەی کە وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە و گرنگی دانانی ستراتیژیی درووست لە قۆناغە داهاتووەکەدا لەپێناو رابەرایەتیکردنی وڵاتەکە و خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا.
و جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی دیالۆگ و چاوپێکەوتنەکان لەنێوان کۆی لایەنە سیاسییەکاندا بۆ نزیکردنەوەی دید و بۆچوونەکان بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات و لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی کە گەل و ڵاتەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت.