عەبادی: رەحمەت دەنێرین بۆ شەهیدانی بەسڕا و داواکاریین سنور دابنرێت بۆ تیرۆری رەش
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

عەبادی: رەحمەت دەنێرین بۆ شەهیدانی بەسڕا و داواکاریین سنور دابنرێت بۆ تیرۆری رەش

بەتوندترین شێوە کردەوە تیرۆریستییەکەی بەسڕەی فەیحا سەرکۆنە دەکەم، و نزای رەحمەت بۆ شەهیدان دەکەم، و داواکارم لە خودا بریندارەکان چاکبکاتەوە، و جەختدەکەمەوە لەوەی دەبێت سنوورێک بۆ تیرۆری رەش دابنرێت کە لە ئێستادا چالاکە لەپێناو قڕکردنی گەل و ئاسایشەکەمان.

پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی بەرپرسیارێتییەکی سۆڵیدارانەیە، و دەبێت حکومەت و لایەنە خۆجێیە پەیوەندیدارەکان پلانەکان و بەڕێوەبردنی دۆسێیەی ئەمنی هەڵبسەنگێننەوە لەسەر بنەمای پێشەنگاییەتی لایەنی ئەمنیی، و بەرپاکردنی هەوڵە هەواڵگەرییەکان، و کاری دەستپێشخەریی، و ریشەکێشکردنی پەناگەکان.