دکتۆر عەبادی چاویدەکەوێت بە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا و تاوتوێی لێکەوتەکانی هەڵبژاردن و راپۆرتەکانی یەکێتی ئەوروپا لەبارەیەوە دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی چاویدەکەوێت بە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا و تاوتوێی لێکەوتەکانی هەڵبژاردن و راپۆرتەکانی یەکێتی ئەوروپا لەبارەیەوە دەکەن

دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ یەکشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا بەڕێز ڤیلێیە ڤاریۆلا.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی لەنێوان عیڕاق و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرا، و رێگەچارەکانی پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا.

هەروەها تاوتوێی دۆخەکە و ئەو ئاڵنگارییانە کرا کە عیڕاق پێیدا تێدەپەڕێت، هاوکات دۆسێیەی هەڵبژاردنەکان و لێکەوتەکانی، و راپۆرتەکانی یەکێتی ئەوروپا لەبارەیانەوە.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگ و چاوپێکەوتنەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو دۆخەی کە وڵاتەکە و پرۆسە سیاسییەکە رووبەڕووی بوونەتەوە، و هەوڵدانی چڕ بۆ ئەوەی دۆخەکە کاریگەریی جێنەهێڵێت لەسەر هاوڵاتیانەدا.