دکتۆر عەبادی و بەڕێز حەلبوسی تاوتوێی ئاڵنگارییەکانی وڵاتەکه دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی و بەڕێز حەلبوسی تاوتوێی ئاڵنگارییەکانی وڵاتەکه دەکەن

دکتۆر حەیدەر عبادی دوێنێ شەممە، چاویکەوت بە سەرۆکی هاوپەیمانی پێشکەوتن (تقدم) بەڕێز مەحەمەد حەلبووسی.

لە سەرەتای دیدارەکەدا بەڕێز دکتۆر عەبادی پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەشی بەڕێز مەحەمەد حەلبوسی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی مامییەوە، و داواکار بوو لە خودا بە بەهشتی شاد بکات و دڵنەوایی کەسوکارەکەی بدات.

هەروەها دیدارەکە ئاڵوگۆڕکردنی دیدگاکانی بەخۆیەوە بینی سەبارەت بەو دۆخەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت، و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دەرچوون لەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی بووەتەوە، و جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی چاوپێکەوتن و دیالۆگەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا لەپێناوی گەیشتن بە چارەسەری سەرکەوتوو بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکە و رۆڵەکانی گەلەکەمان.