"هاوپەیمانیی نەسڕ" ئاگەداری رای گشتی دەکاتەوە، ئەو هەواڵانەی کە باس لە جموجۆڵەکانی دکتۆر حەیدەر عەبادی دەکەن چی ئەوەی پەیوەستە بە داواکاریی چاوپێکەوتن لەگەڵ سەماحەتی مەرجەعی باڵا یان سەبارەت بە سەرۆکایەتیکردنی شاندێک بۆ سەردانیکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەواڵی تەواو ناڕاستن. و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەین کە هەموو جموجۆڵ و هەوڵ و هەڵوێستەکانی دکتۆر عەبادی لەڕێگەی پێگەکانی راگەیاندنی فەرمیی خۆیەوە بڵاودەکرێنەوە.
"هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیشدەکاتەوە کە هەوڵەکانی دکتۆر عەبادی لە پێشوو و ئێستادا لەسەر یەکڕیزیی نیشتیمانیی و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی کە مەترسیین بۆ سەقامگیریی نیشتیمانیی چەسپیوە.