دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازیی دەکات لە هەریەک لە بەڕێز حسێن عەرەب و بەڕێز حسێن رەماحی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازیی دەکات لە هەریەک لە بەڕێز حسێن عەرەب و بەڕێز حسێن رەماحی

دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، بەجیا پێشوازیی کرد لە هەریەک لە بەڕێز حسێن عەرەب کاندیدی دەرچوو لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ۲۰۲۱ـدا، و بەڕێز حسێن رەماحی ئەمینداری گشتی پڕۆژەی هاتووین بەرەو گۆڕانکاریی (قادمون نحو التغییر).

لە هەردوو دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی ئەو دۆخە کرا کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت و پێشهاتەکانی، هەروەها ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ئەو تانانەی کە پێشکەشکراون و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکانی وڵاتەکە و پێشکەشکردنی چارەسەر بۆیان.

هەروەها بیروڕا ئاڵوگۆڕپێکرا دەربارەی قۆناغە داهاتووەکە و ئەوەی دەتوانرێت پێشکەشی هاوڵاتیان بکرێت، و بەرەوپێشچوون بەرەو بنیادنانی دەوڵەتی دامودەزگایی.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی ئەو گەلەی کە توانی ئاڵنگارییەکانی تیرۆر تێپەڕێنێت و سەرکەوتن بەدەست بێنیت بەسەر چەتە تیرۆریستییەکانی داعشدا و خاکی خۆی ئازاد بکات، هەرواش دەتوانێت ئاڵنگارییە هەنوکەییەکان تێپەڕێنێت و عیڕاق بنیاد و نۆژەن بکاتەوە، ئاماژەشی کرد بە پێویستی کارکردن و دانانی پلان و ستراتیژی درووست لەپێناو بوژاندنەوەی وڵاتەکەدا.