عەلی سەنید ئەندامی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی سیستەمی دیموکراسی تەندرووست تەنیا لایەنگیریی یاسا و عەدالەت دەکات، و یاسا مافی تانە لێدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دەستەبەر کردووە، و مافی هەموو لایەنێکە کە مومارەسەی تانە لێدانی خۆی بکات کاتێک خاوەنی تانەی یاسایی خۆی بێت، لەپێناو پاراستنی پاکی و دادپەروەیی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە کە گوزارشت لە کرۆکی سیستەمە دیموکراسییەکە دەکات.
و سەنید ئاماژەیکرد بەوەی چارەسەرکردنی دۆخە هەنووکەییەکە لە بەرژەوەندی هەموواندایە، لەڕێگەی پەنابردن بۆ دیالۆگ و کارکردنی پێکەوەیی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەل و دەوڵەت.