دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا و تاوتوێی دۆخی سیاسیی عیڕاق و ناوچەکە دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا و تاوتوێی دۆخی سیاسیی عیڕاق و ناوچەکە دەکەن

دکتۆر حەیدەر عەبادی دوێنێ یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا بەڕێز ئیریک شوڤالێیە.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی هەماهەنگی دولایانەی نێوان هەردوو وڵات کرا و رێگەچارەکانی پەرەپێدانی هەروەها تاوتوێی دۆخی سیاسی عیڕاق و ناوچەکە کرا.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە عیڕاق پێیدا تێدەپەڕێت دەتوانین تێیانپەڕێنین، ئەو دۆخەیش کە لە ئێستادا عیڕاق پێیدا تێدەپەڕێت لەڕێگەی دیالۆگ و رێکارە یاسایی و دەستوورییەکانەوە کار دەکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان.