دکتۆر عەبادی و سەرۆکی کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح تاوتوێی دۆسێیەی هەڵبژاردنەکان و لێکەوتەکانی دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی و سەرۆکی کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح تاوتوێی دۆسێیەی هەڵبژاردنەکان و لێکەوتەکانی دەکەن

دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ یەکشەممە، چاویکەوت بە سەرۆکی کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح، لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە نوێیەکانی دۆخە گشتییەکەی وڵاتەکە کرا و هەروەها دۆسێیەی هەڵبژاردن و لێکەوتەکانی.

و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و پتەوکردنی ئاسایشی دانیشتوان و کۆمەڵگا لە وڵاتەکەدا، و یەکڕیزیی نیشتیمانیی و هاوئاهەنگبوونی هەمووان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و دانووستان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە هەڵواسراوەکان.

و دەربارەی پرسی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی، جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی رێڕەوی دیموکراسی، و پێویستی یەکلاییکردنەوەی تانەکانی هەڵبژاردن بەپێی یاسا و لەڕێگەی دەستەی دادوەری پەیوەستەوە، و بەپێی پێوەرە پیشەییەکان و بێلایەنی لەپێناو ئەوەی دەرهاویشتەکانی یاسایی و دەستووریی بن و ببن بە خاڵی دەستپێک بەرەو پێکهێنانی حکومەتێک کە لە توانایدا بێت بەدەم داخوازییەکانی قۆناغەکە و هاوڵاتیانەوە بچێت لەپێناو ژیانێکی شایستەدا.