دکتۆر حەیدەر عەبادی دوێنێ یەکشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح بەڕێز هادی عامری.
لە دیدارەکەدا تێڕوانینەکان ئاڵوگۆڕپێکران دەربارەی لێکەوتەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، و ئەو تانانەی پێشکەشکراون، و ئەو ئاڵنگارییانەشی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە، هەروەها پێویستی چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ ئەو دۆخەی کە پرۆسە سیاسییەکە پێیدا تێدەپەڕێت.