دکتۆر عەبادی پێشوازی لە چەن هێز و کەسایەتییەکی سیاسی دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە چەن هێز و کەسایەتییەکی سیاسی دەکات

دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی لە چەن هێز و کەسایەتییەکی سیاسی دەکات بۆ تاوتوێی کردنی دۆخی وڵاتەکە و هەروەها ئەنجام و لێکەوتەکانی هەڵبژاردنەکان.

و دکتۆر عەبادی چاویکەوت بە شاندی بەرەی تورکمانی، و تاوتوێی لێکەوتەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کران، و گرنگی بوونی چارەسەر بۆ ئەو داخرانەی کە لە پرۆسە سیاسییەکەدا روویداوە.

هەروەها عەبادی پێشوازیکرد لە بەڕێز پەنگین رێکانی سەرکردە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، دیدارەکە گۆڕینەوەی راوبۆچوونی دەربارەی دۆخی وڵاتەکە بەخۆیەوە بینی، و گرنگی کارکردنی هەمووان لەپێناو داهێنانی دیدێک کە بتوانێت چارەسەر بێنێتەئاراوە بەمەبەستی خزمەتکردنی وڵاتەکە و رۆڵەکانی گەلەکەمان.

هەروەها دکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی کۆمار بەڕێز شێروان وائلی، و تاوتوێی رێگاکانی دۆزینەوەی چارەسەر کرا بۆ قەیران و ئاستەنگەکانی وڵاتەکە.

هەروەها دکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە شاندی کۆمەڵەی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی عیڕاقی بۆ هێزە مەدەنی و تشرینییەکان، و تاوتوێی کۆی دۆخی وڵاتەکە کرا و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ئەو تانانەی کە پێشکەشکراون.