دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی دەکات لە هەریەک لە باڵیۆزی بریتانی و هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی چینی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی دەکات لە هەریەک لە باڵیۆزی بریتانی و هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی چینی

دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا بەجیا پێشوازیکرد لە هەریەک لە باڵیۆزی بریتانی لە بەغدا بەڕێز مایک پرایسۆن ریچاردسۆن، و هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی چینی لە بەغدا بەڕێز جیان ڤانجینگ، و لە هەردوو دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی وڵاتەکە کرا لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە، و پشتیوانیکردن لە عیڕاق لە هەموو بوارەکاندا، بێجگە لە دۆسێیەی سیاسی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی عیڕاق و لێکەوته و کاریگەرییەکانی.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی کە بەلای ئێمەوە گرنگە بەرژەوەندییەکانی گەل و وڵاتەکەمانە، هەروەها هاوڵاتییەکانمان کاریگەر نەبن بەو دۆخەی ئێستاوە، لەکاتێکدا عیڕاق رووە قۆناغێکی هەستیار بووەتەوە و پێویستی بە هاوئاهەنگبوونی هەوڵەکانە و دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی لەپێناو بونیادنانی دەوڵەت و نۆژەنکردنی وڵاتەکە.