دکتۆر حەیدەر عەبادی ئامادەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کۆچکردوو سەید حەسەن شبر دەبێت
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی ئامادەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کۆچکردوو سەید حەسەن شبر دەبێت

دکتۆر حەیدەر عەبادی ئامادەی رێوڕەسمی پێشوازیکردن و بەخاکسپاردنی تەرمی کۆچکردوو سەید حەسەن شبر بوو، کۆچکردوو کەساییەتێکی سەرکردە بوو و بەشداربوو لە دامەزراندنی حیزبی دەعوەی ئیسلامیدا.

دکتۆر عەبادی پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەشی بنەماڵە و دۆستەکانی کۆچکردوو کرد و داواکاربوو لە خوای گەوره بە بەهەشتی شاد بکات و سەبووری کەسوکارەکەی بدات، وشەکانی سەرەخۆشیکردن دۆشدامێن دەمێننەوە لەبەرامبەر ئەم کۆچە خەمناکەی ناوێکی بەخشندە، لە بەرامبەر ئەو یادەوەرییە جیهادییە نەفەس درێژەی هاوشێوەی جیهادەکەی کۆچکردوو و سیمبوڵی گەورە سەید حەسەن شبردا.

کۆچکردوو کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر رێڕەوی جوڵانەوەی ئیسلامی و نیشتیمانی دژ بە ستەم و خۆسەپاندنی دیکتاتۆرییەتدا، و دڵنەوایی ئێمە لەم کۆستە گەورەیەدا ئەو جیهادە دەوڵەمەندەی کۆچکردووە کە وەکو چرایەک بۆ خوێندکارانی بەخشندەیی لەپێناوی پرنسیپەکاندا بۆی بەجێهێشتووین، و رووناکییە بۆ رێگای نیشتیمانپەروەریی شەریف و بەرپرسیار.