دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان

دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز هوشیار زێباری.

لە دیدارەکەدا تاوتوێ کۆی پێشهاتە نوێیەکانی دۆخی وڵاتەکە کرا و لێکەوتەکانی ئەنجامی هەڵبژادنەکان، و ئەو جوڵانەوە سیاسیەشی کە لە ئێستادا وڵاتەکە بەخۆیەوەی دەبینێت.

و دید و بۆچوون ئاڵوگۆڕ پێکران لەنێوان دکتۆر عەبادی و شاندی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەمەڕ قۆناغە داهاتووەکەدا، و گرنگی سەقامگیریی سیاسی کە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر هەموو جومگەکانی ژیان، هەروەها دابینکردنی پێویستییەکانی وڵاتەکە و رۆڵەکانی گەلەکەمان.