دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ یەکەشممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی دەکات لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی پێشهاتە نوێیەکانی دۆخی وڵاتەکە کرا، و لێکەوتەکانی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان و تانەکان لە دژی، و مافی خۆپیشاندانی هێمنانە و رەتکردنەوەی کوشتنی خۆپیشاندەران و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە، هەروەها سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنەکەی دوێنێ شەوی ماڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کرا.
وجەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی کارکردن لەپێناو بەرپاکردنی ئەو هەڵوێستانەی کە دۆخی وڵاتەکە و رۆڵەکانی گەلەکەمان دەپارێزێت