دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە سەماحەتی شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائبی ئەهلی حەق.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی رووداوە نەخوازراو و جێی داخەکەی دوێنێ کرا، و سەرکۆنەی کەوتنەوەی قوربانیان کرد، و هەروەها گرنگی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، و پێویستی پاراستنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانە و ددانبەخۆداگرتن و رێگریکردن لە پەرەسەندنیان خستە بەرباس.
و جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری درووست بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی هەڵبژاردنەکان، و کارکردنی جیددی لەسەر پەیڕەوکردنی هەڵوێستگەلێک کە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکە بپارێزن.