سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ هەینی، پێشوازیکرد لە سەرکردەی رەوتی سەدڕ سەماحەتی سەید موقتەدا سەدڕ.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی پێشهاتە نوێیەکانی دۆخەکە، و دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان و لێکەوتەکانی، و گرنگی بوونی قۆناغە داهاتووەکە بە قۆناغی نۆژەنکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی رۆڵەکانی گەلەکەمان.
و دکتۆر عەبادی لەگەڵ سەماحەتی سەید موقتەدا سەدڕدا ئاڵوگۆڕی دید و بۆچوونە سیاسییەکانی کرد سەبارەت بە هەر پرسێک کە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەماندا بێت.