دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی دەکات لە باڵیۆزانی میسڕ و ژاپۆن و تاوتوێی پێشهاتە نوێیەکانی عیڕاق و ناوچەکەیان لەگەڵدا دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی دەکات لە باڵیۆزانی میسڕ و ژاپۆن و تاوتوێی پێشهاتە نوێیەکانی عیڕاق و ناوچەکەیان لەگەڵدا دەکات

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، بەجیا پێشوازیکرد لە هەریەک لە باڵیۆزانی ژاپۆن و میسڕ لە عیراقدا.

لە دیدارەکەی بەڕێزیاندا لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆنی لە بەغدا بەڕێز سۆزۆکی کۆتارۆ، تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی دوولایەنەی نێوان بەغدا و تۆکیۆیان لە کۆی بوارەکاندا خستەبەرباس هەروەها تاوتوێی پێشهاتە نوێیەکانی عیڕاق و ناوچەکەیان کرد و جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی کرانەوەی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بەڕووی عیڕاقدا.

هەروەها بەڕێزیان پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسڕی لە بەغدا بەڕێز مەحەمەد ئیسماعیل و لە دیدارەکەدا ئاڵوگۆڕی دید و بۆچوونەکان کرا لەبارەی ئەو دۆخەی کە ناوچەکە بەخۆیەوەی دەبینێت و رۆڵی عیڕاق و میسڕ لە هێورکردنەوەدا و کارکردن لەپێناو سەرپێخستنی دۆخی تەندرووست کە خزمەت بە گەلانی ناوچە بکات.

و دکتۆر عەبادی جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگی کرانەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتی بەڕووی عیڕاق و هەماهەنگیکردن لە کۆی بوار و سێکتەرەکاندا.