عبادی: سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی هەر هاوڵاتییەک دەکەم کەبەشداربوو لە هەڵبژاردنەکاندا و دەنگیدا و بایکۆتیش سوورترمان دەکات لەسەر بەردەوامبوون لەسەر رێچکەی فریاکەوتن و چاکسازیی و بونیادنان.
سەرۆکاییەتی نەسڕ

عبادی: سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی هەر هاوڵاتییەک دەکەم کەبەشداربوو لە هەڵبژاردنەکاندا و دەنگیدا و بایکۆتیش سوورترمان دەکات لەسەر بەردەوامبوون لەسەر رێچکەی فریاکەوتن و چاکسازیی و بونیادنان.

پیرۆزبایی لە گەلی مەزنی عیڕاق دەکەم، کە ئەمڕۆ بەشداربوو لە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووە پڕ بەخشەندییەکەی خۆیدا، لەڕێگەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەراندا.

و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداربوون لە سەرپێخستنی ئەم دەستکەوتە نیشتمانییەدا، و سوپاسی هەموو هاوڵاتییەکیش دەکەم کە بەشداری دەنگدان بوو، و جەختیشدەکەینەوە بۆ بەرەی بایکۆت، بایکۆتکردن زیاتر هانمان دەدات بۆ بەردەومبوون لە رێپوانەکەمان لەسەر رێچکەی فریاکەوتن و چاکسازیی و بنیادنان، و سفرکردنی مەودای نێوان هاوڵاتی و بەرپرش بەرەو گەیشتن بە زیاترین رێژەی بەشداریکردن لە داهاتوودا.

و بەهیوان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامبێت لە کارەکانیدا لەپێناو راگەیاندنی دەرەنجامەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، و هەموو هەوڵە پیشەییە سەربەخۆکانی خۆی بخاتەگەڕ بەمەبەستی سەرخستنی ئەزموونی هەڵبژاردنەکان لە قۆناغە کۆتاییەکاندا.

لە کۆتاییشدا، بەڵێین دەدەین بە گەلی عیڕاق لەڕێگەی (هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەتەوە) کە لە ئاستی متمانەی ئەواندا دەبین بە ئێمە، و ترۆپکی هەوڵی خۆمان دەدەین لەپێناو بەجێهێنانی ئەو بەڵێنانەی پێمانداون، بە یارمەتی خودای مەزن.