بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
قارەمانەکان، کارمەندانی هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان، بەهەموو رشتە و بەشەکانییەوە.
سڵاوتان لێ بێت، ئەی سیمبوڵەکانی سەرکەوتن و هێماکانی کەرامەت و ناونیشانەکانی گیانبەختکردن.
سبەی، پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەستپێدەکات، بەدەسپێکردنی دەنگدانی تایبەت.
بەندە، لە سۆنگەی باوەڕمەوە بە ویژدانە نیشتمانیی و ئیرادە عیڕاقییەکەتانەوە، ئەوەی کە ئەزموونم کرد لەگەڵتاندا لە گۆڕەپانەکانی جەنگ و ئاشتیدا، ئەمڕۆ پەیامێکم پێیە بۆتان:
۱. دەوڵەت، ئەمانەتی خودا و گەل بە ئێوە راسپێردراوە، بۆیە ئەو ئەمانەتە بپارێزن لە ئاشتیدا هەر وەک چۆن لە جەنگیشدا پاراستان.
۲. هەڵبژاردنەکان، گوزارشتە لە ئیرادەی گەل، پاک و دادپەروەرییەکەی بپارێزن، چونکە ئێوە پارێزەری گەلن.
۳. لاگیری هیچ حیزبێک یان کیانێکی سیاسی مەکەن، ئێوە هی گەلن هەموو گەل.
٤. دەنگبدەن بەوەی باوەڕی بە دەوڵەت و یەکپارچەیی و دادپەروەریی و سەروەرییەکەیەتی، چونکە هێزی ئێوە و هێزی گەل لەچێوەی دەوڵەتدا دەپشکوێ نەک بە شتێکی تر.
٥. ئەوە بزانن، دەوڵت ماوە، و هەر لۆژیکەکەیەتیشی کە سەردەکەوێت. دەوڵەت رەنگە شەڕەکان بدۆڕێنێت، بەڵام جەنگەکان دەباتەوە،.. هەروەکو چۆن جەنگی دەوڵەتمان دژ بە تیرۆر و پارچەپارچەبوون و فیتنە بردەوە، هەرواش دژ بە ئاشووب و سەرەڕۆیی و نشوست دەیبەینەوە، ئەمەش بە ئیرادەی ئێوە و گەل و هەموو چاکەخوازەکان.
خوا بتانپارێزێت ئەی پارێزەرانی وڵات و قەڵغانی گەل.