عەبادی: ئامۆژگارییەکانی مەرجهەعییەتی ئاینی باڵا ئامانجی چاکەی دەوڵەت و سەروەریی و بەرژەوەندییەکانێتی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

عەبادی: ئامۆژگارییەکانی مەرجهەعییەتی ئاینی باڵا ئامانجی چاکەی دەوڵەت و سەروەریی و بەرژەوەندییەکانێتی

تەواوی پشتگیریی خۆمان رادەگەیەنین بۆ ئامۆژگارییەکانی مەرجەعیەتی ئاینی باڵا، و پێمانوایە جەختکردنەوەیە لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانییە نەگۆڕەکان و ئەوانەی بەرگری دەکەن لە دەوڵەت و شکۆ و سەروەریی و بەرژەوەندییە باڵاکانی.

و دووپاتی دەکەینەوە، کە مەرجەعییەتی باڵای ئاینی هەمیشە وەکو مەرجەعیەتێکی باوکانە و بێلایەن دەمێنێتەوە، بەڵام هەمیشە لایەنگری یەکڕیزیی و بەهێزیی و سەلامەتیی دەوڵەت و گەلەکەی و بەرژەوەندییەکانیانن.

و ئاماژە دەکەین بەوەی مەرجەعیەتی باڵا فەرموێتی: دەربارەی پێویستی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکاندا لەپێناو ئەنجامدانی گۆڕانکاریی راستەقینە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا و دوورخستنەوەی دەسەکانی گەندەڵی و بێتواناکان لە جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەت.

وپێویستی وردبینیکردن لە سیڤی کاندیدکراوان لە بازنەی هەڵبژاردنەکانیاندا، و تەنیا زیگەبدرێت بەکاسانی چاک و پاک بۆ خۆکاندیدکردن، ئەوانەی کە لە خەمی سەوەریی عیڕاق و سەلامەتی و ئاسایش و گەشەسەندنیدان، خاوەنی متمانە بن بۆ پاراستنی بەها رەسەنەکان و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات، و وریا لەوەی کە کەسانی بێتوانا و تێوەگلاو نەبن لە گەندەڵی یان لایەنێک بن کە باوەڕی بە بەها نەگۆڕەکانی گەلی عیڕاقی بەخشندە نەبێت یان لە دەرەوەی چێوەی دەستووردا کار بکات، چونکە ئەمە مەترسی گەورەی هەیە بۆ داهاتووی وڵاتەکە.

و داواکارییەکانمان هەمان داواکارییەکانی مەرجەعییەتی باڵایە لە بەڕێوەبەرانی پرسی هەڵبژاردن، و کاربکەن بۆ ئەنجامدانی لە کەشێکی پڕ متمانە دوور لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی پارە و چەکی بێمۆڵەت و دەستێوەردانە دەرەکییەکان، و رەچاوی پاکی هەڵبژاردن بکەن و دەنگی دەنگدەران بپارێزن چونکە ئەمانەتە لە گەردنیاندا.