هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت: عیڕاق دوورە لە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان و دەنگە نەشازەکان نەگۆڕەکان ناگۆڕن
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت: عیڕاق دوورە لە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان و دەنگە نەشازەکان نەگۆڕەکان ناگۆڕن

"هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت" سەرکۆنە و رەتکردنەوەی خۆی رادەگەیەنێت بۆ هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە خوازیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانن لەگەڵ کەیانی زایۆنزمی داگیرکەردا، و پێیوایە کە ئەم دەنگۆیانە هەڕەشەن بۆ سەر بەها و نەگۆڕەکانی گەل و دەوڵەتی عیراقیدا.

و جەختدەکەینەوە کە دۆزی فەڵەستینی دۆزە سەنتراڵەکەی عەرەب و مسوڵمانانە و گەلی فەڵەستینی مافی خۆیەتی کە تێبکۆشێت لەپێناو بەدەستهێنانەوەی مافە زەوتکراوەکانی خۆی.

و "هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت" هانی هەموو هێزە سیاسی و نوخبە نیشتیمانییەکە دەدات، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەوڵەشێواوانەی کە ئامانجیان بازاڕگەرمکرنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانن. و داواکارە لێپرسینەوە بکرێت لەگەڵ ئەو دەنگە نەشازانە کە هەرگیز ناتوانن لە بەها و نەگۆڕەکانی گەلی عیڕاق کەمبکەنەوە.