عەبادی: پێشبینی دەکەم رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لە ٤۰٪ کەمتر نەبێت و کارمانکرد بۆ گێڕانەوەی رەوتی سەدر
سەرۆکاییەتی نەسڕ

عەبادی: پێشبینی دەکەم رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لە ٤۰٪ کەمتر نەبێت و کارمانکرد بۆ گێڕانەوەی رەوتی سەدر

دکتۆر حەیدەر عەبادی " سەرکردەی سەرکردایەتی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت" جەختیکردەوە لەوەی کە ئێمە بانگەواز و کارمانکرد لەسەر گەڕانەوەی رەوتی سەدر بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، و داواکارین و پێشوازیش دەکەین لە هەموو ئەوانەی بانگەوازیان کرد بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان.

دەقی ئەم وتانە لە چاوپێکەوتنێکدا کە د.عەبادی لەگەڵ رۆژنامەی "نهار"ـی کوەیتی ئەنجامیداوە خراوەتەڕوو.

لەلایەکی ترەوە دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی ئەو کاغەزەی کە خۆی و زۆرێک لە سەرکردەکان واژۆیان کردووە، لەوانەش برای بەڕێز سەید سەدڕ، بریتییە لە کاغەزێک بۆ گەل، و پەیماننامەیەکە بۆ کارکردن لەپێناو چارەسەرکردنی گرێیەکانی سیستەمە سیاسییەکە، و چارەسەرکردنی دۆسێیەی گرنگ پەیوەست و تایبەت بە دەوڵەت و سیستەمە سیاسییەکەی.

و سەبارەت بە هەندێک لایەن کە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنیان راگەیاندووە، عەبادی ئاماژەیدا بەوەی ئەوان لە بڕیاری بایکۆتکردنە تێدەگەن، بەڵام ئێمە بانگەشەی بەشداریکردنێکی چالاکانە و بەهێز دەکەین لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەمەش لە سۆنگەی باوەڕمانەوەیە بە پێویستی فرەچەشنی سیاسی لە بەڕێوەبردنی ژیانی سیاسی لە عیڕاقدا، و هەروەها لە پێگەی باوەڕمانەوەیە بەوەی هەڵبژاردنەکان دەرگای کارکردنی سیاسییە، و ئەو ئامرازەیە کە گۆڕانکاریی و چاسازیی و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان فەراهەم دەکات، چونکە هەڵبژاردنەکان تاکە میکانیزمە کە لەتوانایدابێت سەلامەتی سیستەمە سیاسییەکە وپەرەسەندنی پەیتاپەیتای مسۆگەر و دەستەبەر بکات، بەمەرجێک بەشێوەیەکی پاک و دادپەروەرانە پرۆسەکە ئەنجامبدرێت، و پێشبینی دەکەم رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لە ٤۰٪ کەمتر نەبێت.