سەرکردەی سەرکرداییەتی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت: هەر جۆرە پێشلکردنێکی گەورە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە هەڵوێستێکی شۆکێنەر و توند رووبەڕووی دەبینەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

سەرکردەی سەرکرداییەتی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت: هەر جۆرە پێشلکردنێکی گەورە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە هەڵوێستێکی شۆکێنەر و توند رووبەڕووی دەبینەوە

دکتۆر حەیدەر عەبادی "سەرکردەی سەرکرداییەتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت" جەختیکردەوە لەوەی: رێوشوێنەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان جێی متمانەن تا ئێستا، و داواکاری گرتنەبەری قەڵغانبەندی زیاتریین لەپێناو داخستنی هەمو ئەو درزانەی کە دەبنە هۆی لەکەدارکردنی پاکی و دادپەروەریی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

و د. "عەبادی" لە دیدارێکیدا لەگەڵ کۆمەڵێک تیمی هەڵبژاردندا، ئاماژەی کرد کە "تیانووسی رەفتاری هەڵبژاردن" کە هێزە سیاسییەکان واژۆیان کرد، هەڵبژاردنێکی پەسەند مسۆگەر دەکات ئەگهر پابەندبن بە جێبەجێکردنی بڕگەکانییەوە، و متمانە دەگەڕێنێتەوە بە هەڵبژاردنەکان، و کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر سیستەمی سیاسی و متمانەی جەماوەر بەو سیستەمە.

و "سەرکردەی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت" هۆشداریشیدا، بەوەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو یەکلاکەرەوەیە لە تەمەنی پرۆسە سیاسییەکەدا، و کاریگەریشی یەکلاکەرەوەیە لەسەر رێچکەکانی چاکسازیی و گۆڕاکاریی و بوژاندنەوەی وڵاتەکە لە هەموو بوارەکاندا، ئەمەش هەمووان ناچار دەکات بە پابەندبوونێکی نیشتیمانی راستگۆیانە لەپێناو مسۆگەرکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەلامەت و پاک و جێی متمانەی گەل.

و د.عەبادی هۆشداریشیدا لەهەر جۆرە پێشێلکارییەکی گەورە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و بە هەڵوێستی توند و شۆکێنەر رووبەڕووی دەبینەوە.