دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئوستورالیا لە بەغدا و تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە و هەڵبژاردنەکان دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئوستورالیا لە بەغدا و تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە و هەڵبژاردنەکان دەکەن

سەرکردەی هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت و سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدە عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیوزی ئوستورالیا لە بەغدا خاتوو پاولا ئیلیزابێس کانی.

لە دیدارەکەدا، تاوتوێی کۆی دۆخی هەنووکەیی وڵاتەکە کرا، و پرسی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە کۆی بوارەکاندا، هاوکات بابەتی چاودێری کردنی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە لەڕێکەوتی دەی تشرینی داهاتووی ئەمساڵدا.

دکتۆر عەبادی جەختیکرەوە لەوەی عیڕاق قوربانی زۆری بەخشی لە شەڕی مانونەمانەکەیدا دژ بە چەتە تیرۆریستییەکانی داعش و توانی سەربکەوێت، بۆیە دەبێت پشتیوانییەکی نێودەوڵەتی زیاتری لێبکرێت لەپێناو نۆژەنکردنەوەیدا، و ئاماژەیشیکرد کە هیوادارن هەڵبژاردنە پێشوەختەکە ببێتە هەوێنی سەقامگیربوونی وڵاتەکە، لەڕێگەی پێکهاتنی حکومەتێک کە داخوازییەکانی هاوڵاتیان بەدی بێنێت.