دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ژاپۆن بەڕێز سۆزۆکی کۆتارۆ
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ژاپۆن بەڕێز سۆزۆکی کۆتارۆ

سەرکردەی سەرکرداییەتی هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت و سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا بەڕێز سۆزۆکی کۆتارۆ.

لە دیدارەکەدا دکتۆر حەیدەر عەبادی سوپاسی دەوڵەتی ژاپۆنی کرد بۆ ئەو دۆستایەتیەی رابردوو و ئێستایان بۆ عیڕاق؛ کە لە ماوەی پێشوودا هاوکاری پزیشکی جۆراوجۆریان پێشکەش بە حکومەتی عیڕاقی کردووە.

و دکتۆر عەبادی وتی عیڕاق ئارەزوومەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی راستەقینە و شەفافە دوور لە ساختەکاریی و بە بەشدارییەکی جەماوەریی کاریگەر، بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانیی کە لە توانایدا بێت چارەسەری قەیرانەکان بکات و ئاواتەکانی تاکی عیڕاقی بەدیبێنێت بۆ ژیانێکی شایستە، لە سایەی دەوڵەتێکی بەهێزدا کە بناغەکەی دەستوور و یاسا بێت. و جەختیشیکردەوە لەوەی کە پێویستە هۆشیاریی هەڵبژاردن لەلای دەنگدەر بوونی هەبێت و بتوانێت جیاکاریی بکات لەنێوان ئەوانەی خزمەتی وڵاتیان کرد و ئەوانەی دەیانەوێت وڵاتەکە قووت بدەن.

و عەبادی دووپاتیکردەوە کە کابینە حکومییەکەی لە ساڵانی ۲۰۱٤-۲۰۱٨ دەرگاکانی چەناڵە دییپلۆماسییەکانی واڵاکرد لە بەرامبەر هەموو وڵاتەکاندا لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا، و ئەمەش پاڵپشت و بەهێز کرا لەڕێگەی بەستنی کۆنگرەی لووتکەی بەغداوە کە توانی لێکدژ و ناکۆکەکان لەسەر یەک مێز پێکەوە کۆبکاتەوە، بەمەش عیڕاق رۆڵی رابەرانەی خۆی گێڕایەوە دەگەڕێنێتەوە لە بوونی بە لایەنێکی چالاک و کاریگەر بۆ دووبارە گێڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ناوچەکە و دوورکەوتنەوەی لە سیاسەتی میحوەرەکان کە هیچ سوودێکی نییە بێجگە لە کردنی عیڕاق بە شانۆیەک بۆ ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ژاپۆنی باسی لە پشتیوانی بەردەوامی وڵاتەکەی خۆی کرد بۆ گەلی عیڕاق و حکومەتەکەی بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، و پێشکەشکردنی پشتیوانی مادیی و مەعنەوی لەلایەن وڵاتەکەیەوە بۆ تیمەکانی چاودێریی نێودەوڵەتیی کە ئامادە دەبن لە کاتی دەنگداندا.

لە کۆتاییدا، بەڕێز سۆزۆکی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشی دکتۆر عەبادی کرد بۆ هەوڵە چڕەکانی لەپێناو بەشداریکردنێکی چالاکانە لە هەڵبژاردنەکاندا، بەتایبەتی گەڕانەوەی رەوتی سەدریی بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا کە پێویستی بە هەوڵێکی سیاسی زۆر هەبوو و دکتۆر عەبادیش چالاکی و سەرەکی بوو تێیدا.