هاوپەیمانیی نەسڕ: هۆشداری دەدەین لە دەستبردن بۆ سەقامگیریی و پەنابردنەبەر تێکەڵکردنی کاغزەکان
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: هۆشداری دەدەین لە دەستبردن بۆ سەقامگیریی و پەنابردنەبەر تێکەڵکردنی کاغزەکان

"هاوپەیمانیی نەسڕ" سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی داعش دەکات بۆ سەر لیوای ۱۹ پۆلیسی ئیتیحادیی لە ناحیەی رەشادی باشووری کەرکوک ، کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی پۆلێک لە هێزە ئەمنییەکانمان.

و "هاوپەیمانییەکە" پێیوایە  بەردەوامبوونی رووبەڕووبوونەوە تیرۆریستییەکان ئاماژەیەکی مەترسیدارە و دەیەوێت ئەو سەقامگیریی و ئاسایشە لەناوبەرێت کە بە قوربانیدانێکی نیشتیمانی گەورە لە ساڵی ۲۰۱۷ـدا بەدیهات.

و "هاوپەیمانیی نەسڕ" پێیوایە کە دۆسیەی ئەمنی پێشەنگێکی کەورەی هەیە بەسەر هەموو دۆسێیەکانی تردا و هۆشداریی دەدات لەوەی ئاسایش ببێت بە قوربانی بەرژەوەندیی  و ململانێیە سیاسییەکانی هەڵبژاردن لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە، بۆیە داواکارە بە پشتیوانیکردن و پتەوکردن و بێلایەن کردنی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و دوورخستنەوەیان لە بەسیاسیکردن و ئەو ئەژیندایانەی کە دەیانەوێت کاغزەکان تێکەڵ بکەن و کەڵک وەربگرن لە بۆشاییە ئەمنییەکان.

بوونی شوێنی لاواز لەڕووی ئەمنییەوە لە هەندێک ناوچەی وڵاتەکە پێویستی بە چاوپێخشاندنەوە هەیە بە پلانە هەواڵگرییە و دەستپێشخەرییە ئەمنییەکان، و پێویستە پشتیوانی بکرێت لە هەوڵە حکومییەکان لە بواری ئەمنیدا، و پێویستی بە سۆڵیدارێتی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە، بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر، لەپێناو پاراستنی گەل و وڵاتدا.