بە خەموپەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەماحەتی مەرجەعی ئاینی گەورە، ئایەتوڵا سەید مەحەمەد سەعید ئەلحکیممان (س.خ) پێگەیشت، بەهۆی وەستانی دڵییەوە لە شاری نەجەفی شەریفدا.
عیڕاق و جیهانی ئیسلامی قامەتێکی ئاینی و رۆحی گەورەی لەدەستدا، کە ئەرکە شەرعی و جیهادی و رێنوێنییەکانی خۆی بەهەموو بوێری و پێداگرییەکەوە بەجێهێنا هەر لەسەردەمی رژێمی سەرکوتکەری بەعسەوە تا رۆژی ئەمڕۆمان.
داواکارین لە خودای مەزن بیخاتە بەرزترین مەنزڵەی چاکانەوە، و سەبووری ئومەت بدات بەهۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە.
وإنّا لله وإنّا إليه راجعون.