دکتۆر عەبادی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی ئوردنی دەکات و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەکە دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی ئوردنی دەکات و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەکە دەکەن

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردنی بەڕێز عەبدلمونعیم عۆدات و شاندی یاوەری کرد کە کومەڵێک پەرلەمانتاری ئوردنی لەخۆگرتبوو.

لە سەرتای دانیشتنەکەدا دکتۆر عەبادی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد بۆ وڵاتی دووەمی خۆیان و جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی کارکردنی نێوان هەردوو وڵات لە کۆی سێکتەرەکاندا بەشێوەیەک خزمەت بە گەلی هەردوو وڵاتی دەستەخوشک بگەیەنێت.

دکتۆر عەبادی ئاماژەیشیکرد ناوچەکە پێویستی بە کارکردن و هاوئاهەنگی زیاتر هەیە لەپێناو سەقامگیربوونی و دوورخستنەوەی هەر جۆرە ململانێیەک بە ئامانجی خۆشگوزەرانبوون و ئاسایش و گەشەکردنی ئابووری و پەرەپێدانی وەبەرهێناندا.

لەلای خۆیەوە عۆدات و وەفدی میوان رۆڵی دکتۆر عەبادییان بەرزنرخاند لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و رابەرایەتیکردنی عیڕاق لە کاتوساتێکدا کە نەک هەر بۆ عیڕاق قورس بوو بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە و جیهانیش.