لە بابلەوە... لە لانکەی یەکەم دەوڵەت و یاساوە، بەفەرمی راگەیاندنی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت
سەرۆکاییەتی نەسڕ

لە بابلەوە... لە لانکەی یەکەم دەوڵەت و یاساوە، بەفەرمی راگەیاندنی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شانۆی بابلییەوە، بەشێوەیەکی فەرمی هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت راگەیەندرا کە بەشداربووی هەڵبژاردنەکانی تشرینی ۲۰۲۱ـە.

و دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە بەرامبەرتاندا ڕاوەستاوین لەپێناو بەدەستهێنانی متمانەی ئێوە بە ئێمە وەکو هاوپەیمانێتییەکی نیشتیمانی کە ئامانجی دەربازبوونە لە ئاشووب و بێسەروبەری و گەندەڵی و پاشکۆیەتی و هەموو پڕۆژەکانی نادەوڵەت، هاوپەیمانێتییەکە هاوپەمانێتییەکی هەڵبژاردنیی سیاسیی نێوەندگیرە باوەڕی بە دەوڵەت هەیە و کاردەکات لەپێناوی و پابەند دەبێت پێیەوەی و پێیوایە ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوە بۆ دەوڵەت بوونی نییە لەپێناو پاراستنی کەیانی عیڕاق و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەی".

هەروەها وتیشی: "چەنێ دەوڵەت بەهێز و ژیر بێت هێندە کامڵتر و خۆشگوزەرانتر و پێشکەوتووتر و سەروەرتر دەبێت، و شکستهێنان لە بەرهەمهێنانی دەوڵەتێکی دادپەروەردا واتا سەرکەوتنی پڕۆژەکانی نادەوڵەتە، و پێمانوایە سیستەمی تەوافوقی رەگەزیی سیاسیی و پشکپشکێنە و گەندەڵیی و پەرتبوونی یەکگرتوویی بڕیار و پاشکۆبوونی ئیرادەی هەندێ کەس بۆ بێگانە، هەموو ئامانە بناغەکانی نادەوڵەتە و دەبێت رووبەڕوویان ببینەوە".

لە درێژەیشدا عەبادی وتی: " بوونی دەوڵەت و بونیادەکەی و ئەرک و سەروەرییەکەی چەق و سەنتراڵی شوناسی سیاسی هاوپەیمانێتییەکەمانە".

و عەبادی ئاماژەیشیکرد بۆ ئەوەی کە هاوپەیمانێتییەکەمان خاوەنی دیدگا و کارگێڕیی و بەرنامەی تایبەتە بۆ فریاکەوتنی نیشتیمان، و خاوەنی ئەزموونی دەوڵەمەندین لە بەڕێوەبردنی حوکمدا، ئەوە ئێمە بووین دەوڵەتمان رزگار کرد ۲۰۱٤-۲۰۱٨ کاتێک کە تیرۆری رەش وڵاتی داگیرکرد ، و عیڕاق نزیکبوو لە داڕمانی سیاسیی و ئابووریی و ئەمنیی و سەروەرییەوە.

و عەبادی ئەوەشی روونکردەوە کە لاوانی خۆپیشاندەر لە ئوکتۆبەردا، داواکاری دەوڵەت بوون، و ئەمەش درووشمی ئێمەیە: "دەوڵەتمان دەوێت".

و عەبادی لە درێژەی قسەکانیدا بۆ گەل وتی. "حوکمڕانی ئێمە و ئەوانەی دوای ئێمەتان ئەزموون کرد، ئێمە نە موجامەلەمان کرد نە ناپاکی و نەش رامانکرد"، و بەڵێنیشیدا بە تەواوکردنی ئەرکەکانی بونیادنانی دەوڵەت و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوان و چەکی بێمۆڵەت، و دووبارە ڕێکخستنەوەی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری، و پەرەدان بە واقیعی ئابووریی لە هەموو رووەکانییەوە، و پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان".

و لە کۆتایی وتارەکەیدا عەبادی وتی: "بژاردەکە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا گەورە و مێژووییە، ئایا ئێمە دەمانەوێت عیڕاق بەرەو دەوڵەت بەرین کە داهاتوو تێیدا چاوەڕێمانە؟ یان گێڕانەوەی بۆ نادەوڵەت و هەڵدێڕ هەڵدەبژێرین؟".

ئەمانە و هەروەها چالاکییەکانی راگەیاندنەکە خوێندنەوەی قورعانی پیرۆز، و گوگرتن بۆ سروودی نیشتیمانی، و سروودی هاوپەیمانێتییەکەی بەخۆیەوە بینی، هاوکات وتاری سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە سەید عەمار حەکیم کە تێیدا وتی: "نەوە لاوەکەی ئەمڕۆمان بە تەواوەتی لە نەوەی دوێنی جیاوازە لەڕووی داخوازی و هۆشیاری و تێگەیشتنی بۆ رێکارەکانی کارکردنی سیاسی".

وجەختیکردەوە لەوەی: "ئێمە پێویستیمان بە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەیە کە عیڕاقییەکان لەڕێگەیەوە بتوانن دەوڵەت بونیاد بنێن و حکومەتێکی بەتوانا هەڵبژێرن، چونکە لە ئێستادا هەمووان داواکار و داخوازی دامەزراندنی دەوڵەتێکی بەهێز و سەربەخۆ و سەقامگیر و خۆشگوزەرانە.

دەوڵەتێک پاشکۆی ویستی هەرێمی و نێودەوڵەتی نەبێت، دەوڵەتێک خۆی لە گەلەکەی بەگەورەتر نەزانێت، و لە دەروەی خەونی لاوەکانی و داخوازییە رەواکانیان بیرنەکاتەوە".

هەروەها راگەیاندنەکە بەشداریکردنی کاندیدکراوانی بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگا عیڕاقییەکانی بەخۆیەوە بینی، لەنێو ئامادەبوونێکی جەماوەری گەورەدا.