هاوپەیمانی نەسڕ: پێشوازیی لە بەشداریکردنی رەوتی سەدریی دەکەین و داواکاری هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانەین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: پێشوازیی لە بەشداریکردنی رەوتی سەدریی دەکەین و داواکاری هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانەین

"هاوپەیمانیی نەسڕ" پێشوازیی لە بەشداریکردنی رەوتی سەدریی دەکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، وپێیوایە گەڕانەوەیان بۆ پرۆسەکه پاڵپشتییەکی نیشتیمانیی درووست دەکات بە ئاڕاستەی بەشداریکردنێکی فراوان لە هەڵبژاردنەکاندا.

"هاوپەیمانیی نەسڕ" داواکارە لە گەل بەشداری بکەن بەشێوەیەکی فراوان بۆ بەدەستهێنانی چاکسازیی و گۆڕانکاریی، و "نەسڕ" جەختدەکاتەوە لە پێویستی پابەندبوونی کۆمسیۆن و هێزە سیاسییەکان بە رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەر بەپێی پێوەرەی دادپەروەرانە دوور لە تەوزیفکردنی تواناکانی دەوڵەت یان پارەی سیاسی بۆ فەرزکردنی ئیرادەکان.